سەرکردەیەکی حەماس لە لوبنان کوژرا

شەیری بکە لە:
سەرکردەیەکی حەماس لە لوبنان کوژرا

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی، وێنە: CNN

ئاڤا نیوز

 

بزووتنەوەی حەماس کوژرانی ئەندامێکی سەرکردایەتی لە لوبنان بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە لێدان لە ژێرخانی نەیارەکانی و بەئامانجگرتنی سەرکردەکانیان، تاوەکو ئێستاش چەندین سەرکردەی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنانی کردوونەتە ئامانج.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی 'حەماس' کوژرانی ئەندامێکی سەرکردایەتی بە ناوی فەتح شەریف ئەبو ئەمین لە لوبنان ڕاگەیاند.


زانیاریی زیاتر: فەتح شەریف 
ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەکە بووە لە دەرەوەی وڵات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکدا خۆی و خانەوادەکەی لە کەمپی بەس لە باشووری لوبنان بۆردوومانێکراون.

 

لەلایەکی دیکەوە: جگە لە  فەتح شەریف هەریەک لە خێزانەکەی بە ناوی ئومیە ئیبراهیم عەبدولحەمید و کوڕ و کچێکی بە ناوەکانی ئەمین فەتح شەریف و وەفا فەتح شەریف لە هێرشەکەدا کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ