عێراق ڕوفاتی 118 سەربازی ئێرانی ڕادەست دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق ڕوفاتی 118 سەربازی ئێرانی ڕادەست دەکاتەوە

ڕووفاتی سەربازە ئێرانییەکان - شەفەق نیوز

ئاڤا نیوز

 

ڕوفاتی 118 سەربازی ئێرانی کە لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق - ئێران لە هەشتاکانی دەیەی ڕابردوو بێسەروشوێن ببوون، دوای دۆزینەوەی ڕوفاتەکانیان لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان، دیالە و واست، ڕادەستی لایەنی ئێرانی کرایەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لەنێوان ساڵانی (1980-1988) نزیکەی نیو ملیۆن سەرباز لە هەردوولا کوژران و بەهەزارانی دیکەش بە دیل گیران، ئەو سەربازە ئێرانییانەی لە عێراق کوژرابوون لە گۆڕی بە کۆمەڵ لە بیابانەکانی عێراق نێژرابوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: بەشی یاسایی بە نوێنەرایەتی مافەکانی مرۆڤ پڕۆسەی ڕادەستکردنەوەی ڕوفاتی ئەو سەربازە ئێرانییانەی کە لە خاکی عێراق بێسەروشوێن ببوون، دوای دۆزینەوەیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی شەلامچە و لەژێر سەرپەرشتی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕادەستی ئێران کردەوە.

 

زانیاریی زیاتر: 99 ڕوفات کە لە ئۆپەراسیۆنی گەڕانی هاوبەشدا لە بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و میسان لە ناو خاکی عێراقدا دۆزرابوونەوە، ڕادەستی لایەنی ئێرانی کرانەوە. هاوکات بەشی یاسایی بە نوێنەرایەتی مافەکانی مرۆڤ بە سەرپەرشتی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە ڕێگەی دەروازەی زەرباتیەوە 19 ڕوفاتی دیکەی ڕادەستی ئێران کردەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: