شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکات

ئاڤا نیوز

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکات و چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: لەبارەی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند بابەتێکی دیکە، چەند ڕۆژێکە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەمریکایە و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو وڵاتە کردووە، چەند ڕۆژێکی دیکەش دەمێننەوە.


زانیاریی زیاتر: فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات، جگە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تاوتوێ دەکرێت.

مەترسییە پێشبینیکراوەکان: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغێکی هەستیاردایە و مەترسی هەیە شەڕی ئیسرائیل و  حیزبوڵڵای لوبنان بۆ چەند وڵاتێکی دیکەش تەشەنە بکات، لەوانە سووریا و عێراق، ئەمەش بەهۆی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران (بەرەی مقاوەمە) کە پشتیوانی حەماس و حیزبوڵڵا دەکەن و ناوبەناو بە درۆن هێرش دەکەنە سەر سوپای ئیسرائیل.

 

ئەمەش بزانە: عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتوون ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە مانگی نۆی 2025 كۆتایی بێت، لەو ڕێککەوتە بەدواوە دەچنە قۆناغی هاوبەشیی ئەمنی و ئەمریکاش پێیوایە ئەم هەنگاوە کشانەوە نییە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ