دانا ئەحمەد مەجید بووە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دانا ئەحمەد مەجید لە دەرەوەی گردی زەرگەتە بە ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان دەستنیشان کرا و لە مەراسیمێکدا عومەری سەید عەلی سەرجەم دەسەڵاتەکانی ڕادەست کرد.


وێنە گەورەکە: دوای ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و داخستنی دەرگای گردی زەرگەتە لەلایەن کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، ڕۆژی شەممە 28-9-2024، لە دەرەوەی گردەکە و لە هۆڵێکی شاری سلێمانی، ڕێکخەری نوێی گۆڕان بەوەکالەت دەستنیشان کرا و ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە عومەری سەید عەلییەوە بۆ دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخرا.

 

ئەمەش بزانە: پێشتر عومەری سەید عەلی بەبێ دەنگدان و گەڕانەوە بۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەکە، بریکارنامەی بۆ دانا ئەحمەد مەجید کردبووەوە، دوێنێش تەواوی دەسەڵاتەکانی ڕادەست کرد.