بزووتنەوەی نوجەبا بۆ ئاڤا: هێرشی دەریایی دەکەینە سەر ئەمریکا

شەیری بکە لە:
بزووتنەوەی نوجەبا بۆ ئاڤا: هێرشی دەریایی دەکەینە سەر ئەمریکا

ئاڵای ئەمریکا و ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی نوجەبا، گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراق، دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، چەندجارێک ئیسرائیلیان بۆردوومان کرد، هەڕەشە لە ئەمریکاش دەکەن و بەنیازن پێگەکانی وزە و دەریایی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە بەئامانج بگرن.

وێنە گەورەکە: کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانی عێراقی توڕە کردووە، ئەمریکا بە پشتیوانیی ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن و بەم هۆیەوە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن.

لێدوانی فەرمی: فیراس ئەلیاسر، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا کە گرووپێکی نێو بەرەی مقاوەمەیە و لەلایەن ئێران پشتیوانی دەکرێن، بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، دۆخی ناوچەکە چووە قۆناغێکی دیکەوە و ئیسرائیل ڕێسای شەڕی شکاند، دەیەوێت بەم ئۆپەراسیۆنانە قەرەبووی زیانەکانی بکاتەوە، بەڵام هاوسەنگیی جەنگەکەی نەگۆڕیوە".

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: فیراس ئەلیاسری جەختی کردەوە کە هەموو ئەگەرەکانی هێرشکردن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کراوەن و گوتیشی: ئەگەری هەیە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ  و بە هامەهەنگیی لەگەڵ بەرەی مقاوەمە بەشدار بێت".


لەلایەکی دیکەوە: 
حووسییەکان کە بەهەمانشێوە گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانە،
لە یەمەنەوە هەڕەشەی بەئامانجگرتنی کەشتییەکانی ئەمریکایان کردووە، ڕەنگە گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش بەشداریی هێرشەکە بکەن.

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ