هاکان فیدان: نەتەنیاهۆ خواستی هەڵگیرساندنی شەڕی لە ناوچەکە هەیە

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان: نەتەنیاهۆ خواستی هەڵگیرساندنی شەڕی لە ناوچەکە هەیە

هاکان فیدان، وەزیری دەروەی تورکیا

ئاڤا نیوز

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر دۆخی لوبنان بۆ کەناڵی تەرەتە خەبەری تورکی قسەی کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، نەتەنیاهۆ خواستی فراوانکردنی بازنەی شەڕەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

 

وێنە گەورەکە: تورکیا هەر لە سەرەتای شەڕی حەماس و ئیسرائیل، لەبەرەی حەماسە و داوای لە وڵاتانی نێودەوڵەتی کردووە نەتەنیاهۆ بوەستێنن بەر لەوەی ئاگری ئەم شەڕە بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەشەنە بکات.

 

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، دوای گەیشتن بە ئامانجەکانی لە غەززە، ئێستا ئیسرائیل هاتووەتە لوبنان، دوای لوبنان بەرەو کوێ دەڕوات؟ کار لەسەر چ ئامانجێک دەکات؟ هەندێک پێشبینیمان هەیە سەبارەت بەم بابەتە، با بۆ ئێستا ئەو پێشبینیانە لەلای خۆمان بهێڵینەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: تورکیا پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بە هۆکارێک بۆ بەردەوام بوونی ئەم شەڕە دەزانێت، ڕۆژئاوا بە وڵاتانی بەشدار لە ڕژانی خوێنی هاووڵاتیان تۆمەتبار دەکات. 

شەیری بکە لە: