وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا هاوبەشی ئیسرائیلە لە تیرۆرکردنی حەسەن نەسڕوڵڵا

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا هاوبەشی ئیسرائیلە لە تیرۆرکردنی حەسەن نەسڕوڵڵا

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

 

 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕێکی سەرتاسەری لە ناوچەکەدا دەکات لەدوای پەرەسەندنەکانی ئەم دواییانەی لوبنان و کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ''شەهیدکردنی نەسروڵڵا بێ وەڵام نابێت، هێزی حیزبوڵڵا بەهێزتر دەکات و بەرگرییەکە لاواز ناکات و دۆخەکە مەترسیدارە و هەموو ئەگەرێک لە ئارادایە".


لەلایەکی دیکەوە: عێراقچی پەنجەی تۆمەت بۆ ئەمریکا ڕادەکێشێت و پێی وایە ئەمریکا هاوبەشی کوشتنی نەسروڵڵایە و ناتوان ئەم ڕاستییە لابدەن.


ئەمەش بزانە: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی کوژرانی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، پێنج ڕۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری ئێران ڕاگەیاند.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ