لە بەغدا دژی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا خۆپێشاندان دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە بەغدا دژی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا خۆپێشاندان دەکرێت

وێنەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا

ئاڤا نیوز

 

دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، لە بەغدا خۆپیشاندان دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە، هێزێکی ئەمنی بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز بڵاوەی پێکراوە و گرژی دروست بووە.

 

وێنە گەورەکە: لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە لە بەغدا، خۆپیشاندان دژی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبووڵڵای لوبنان دەستی پێکردووە، تاوەکوو ئێستا بەردەوامی هەیە.

 

زانیاری پەیامنێر: پەیامنێری ئاڤا لەناو خۆپیشاندانەکانی بەغداوە، ڕایگەیاند: خۆپیشاندەران دەیانەوێ بچنە ناو ناوچەی سەوز و هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێکراوە و چەند جارێک گرژی لەنێوانیان دا دروست بووە.

 

لێدوانی فەرمی: یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: هاتووین تا وەک حەسەن نەسروڵڵا بگەین بە پلەی شەهادەت، داوا دەکەین سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئێمەبن، پێویستە حکومەتیش گرنگی بەوە بدات بۆچی ئەم خەڵکە لەسەر شەقامن.

 

لەلایەکی دیکەوە: خۆپیشاندەرێکی دیکە بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: پەیاممان بۆ جیهان ئەوەیە کە عێراق بەشێکە لە بەرەی مقاومە، ئێستا دەمانەوێ بگەین بە باڵوێزخانە لە ناوچەی سەوز.

 

باکگراوند: ڕۆژی 27-9-2024، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبووڵڵا و چەند سەرکردەیەکی دیکەی ئەو حزبە کوژرا، دواتر بەفەرمی هەواڵی کوژرانەکەی لەلایەن حزبووڵڵاوە پشتڕاستکرایەوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ