لوبنان سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ کوژرانی نەسروڵڵا ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
لوبنان سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ کوژرانی نەسروڵڵا ڕاگەیاند

نەجیب میکاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی لوبنان بەهۆی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: دوای کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە، حکومەتی لوبنان سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە تەواوی وڵات ڕاگەیاند و تەواوی دامەزراوە حکومییەکان لە ڕۆژانی ماتەمینی دادەخرێن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی شەممە 28-09-2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا نەجیب میکاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، سێ ڕۆژ ماتەمینیی بۆ حەسەن نەسروڵڵا ڕاگەیاند.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ڕۆژی دووشەممەوە ماتەمینی فەرمی لە لوبنان دەستپێدەکات و ئاڵای وڵات لەسەر باڵەخانە گشتییەکان دادەگیرێن، دامەزراوە گشتییەکانیش لە ڕۆژانی پرسەی نەسروڵڵا دادەخرێن.

ئەمەش بزانە: جگە لە لوبنان، عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و ئێرانیش بۆ ماوەی هەفتەیەک ماتەمینییان ڕاگەیاندووە.



 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ