پزیشکیان: بڕیاری کوشتنی نەسروڵڵا لە ئەمریکا دراوە

شەیری بکە لە:
پزیشکیان: بڕیاری کوشتنی نەسروڵڵا لە ئەمریکا دراوە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران - ئاژانسی هەواڵی ئێرنا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری ئێران پشتگیری وڵاتەکەی بۆ حیزبوڵڵای لوبنان دووپات دەکاتەوە و دەشڵێت: بڕیارەکە لە ئەمریکا دراوە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 28-9-2024 ئیسرائیل کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند و حیزبوڵڵاش هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە، ئەمە لەکاتێکدابوو بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمریکا بوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی تەسنیمی ئێران، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامی سەرەخۆشی بۆ نەسروڵڵا ڕایگەیاندووە: "کۆمەڵگەی جیهانی لەبیری ناچێت فەرمانی کوشتنی نەسروڵڵا لە نیۆیۆرکەوە دەرکراوە و ئەمریکا ناتوانێت خۆی لە هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل بێبەری بکاتەوە". 

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆککۆماری ئێران جەخت دەکاتەوە کوژرانی سەرکردەکانی حیزبوڵڵا، ئیرادەی بەرەی مقاوەمە {مەبەستی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە خۆیەتی لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن} بەهێزتر دەکات.  

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ