دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خزمەکەی هادی عامری لە بەغدا دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خزمەکەی هادی عامری لە بەغدا دەستگیرکران

وێنەی ساتی ڕووداوەکە لە بەغدا.وێنە: میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

بەتۆمەتی کوشتنی دوو کەس لە بەغدا کە یەکێکیان هاوەڵزاوای ھادی عامرییە، دوو کەس دەستگیرکران.

چیرۆکی سەرەکی: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی ڕاشدیەی بەغدا، لەلایەن دوو چەکدار کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبوو، دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆزەر کرا.

ئۆتۆمبێلەکە دوو سەرنشینی تێدابوو و یەکێکیان هاوەڵزاوای هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنییە بوو. بەهۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەی ناوخۆی عێراق دوای کاتژمێرێک دەستگیرکردنی دوو تەقەکارەکەی لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی ڕەسافە ڕاگەیاند.

تەقەکارەکان و کوژراوەکان لەسەر پارچە زەوییەک کێشەیان هەبووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی کەسانی زیاتر کە لە ڕووداوەکە تێوەگلابن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: