پەرلەمانتارێک: پرسی لێپرسینەوە لە بەرپرسانی حکومەت بەسیاسی دەکرێت

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێک: پرسی لێپرسینەوە لە بەرپرسانی حکومەت بەسیاسی دەکرێت

بینای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

 

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات، وێڕای کۆکردنەوەی دەیان واژۆ بۆ لێپرسینەوە لە وەزیر و بەرپرسانی حکومەت، بەڵام ئەم پرسە لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەسیاسی دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: زۆهیر فەتلاوی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: واژۆی پەلەمانتاران کۆکرایەوە و داواکاریش پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرا بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیرانی کارەبا، گواستنەوە، پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان.

 

زانیاریی زیاتر: فەتلاوی ئاماژەی بەوەشدا پرسی لێپرسینەوە لە بەرپرسانی حکومەت بەسیاسی کراوە و بەهۆی فشاری فراکسیۆنەکانی پەرلەمانەوە  لێپرسینەوەکان پەکیان کەوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ