عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە

شەیری بکە لە:
عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران

ئاڤا نیوز

 

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی سەبارەت بە دۆخی لوبنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، حیزبوڵڵا چارەنووسی ناوچەکە دیاریی دەکات و تەواوی هێزەکانی بەرەی بەرگریی پشتیوانی حیزبوڵڵان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس نووسیویەتی: حیزبوڵڵا ئیسرائیل پەشیمان دەکاتەوە و کوشتنی خەڵکی بێبەرگریی لوبنان سەلمێنەری دڕندەی و کورتبینی ئیسرائیلە، ئیسرائیل وانەی لە شەڕی یەک ساڵەی غەززە وەرنەگرت و لەوە تێنەگەیشت کە کوشتنی ژنان و منداڵان کاریگەریی لە بەهێزیی بەرەی بەرگریی ناکات، ئیسرائیل لەوە بچووکترە بتوانێت زیان بە پێکهاتەی بەهێزی حیزبوڵڵای لوبنان بگەیێنێت.

 

پێدراوە ڕاستییەکان: دوێنێ 9/27  سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە ئەنجامدا زیاتر لە چوار کەس کوژرا و 73 برینداربوون.

 

ئەمەش بزانە: ڕاگەییێنراوەکەی ڕێبەری باڵای ئێران وای ئەوە دێت کەمێک پێش ئێستا  دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل بۆسەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کوژراوە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرانبەر: تاوەکو ئێستا حیزبوڵڵا ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە کە حەسەن نەسروڵڵا کوژرابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ