عەتەبەی حوسەینی: پێشوازی لە سەرجەم ئاوارە لوبنانییەکان دەکەین

شەیری بکە لە:
عەتەبەی حوسەینی: پێشوازی لە سەرجەم ئاوارە لوبنانییەکان دەکەین

ئاسەواری شەڕی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لەسەر لوبنان

ئاڤا نیوز



ماڵپەڕی فەرمیی عەتەبەی حوسەینی ئاشکرایکرد، لەسەر ڕاسپاردەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، چەند ناوچەیەک لە کەربەلا ئامادەیە بۆ پێشوازی لە ئاوارە لوبنانییەکان.

 

وێنە گەورەکە: نزیکەی 10 ڕۆژە سوپای ئیسرائیل دەستی بە هێرشێکی چڕ بۆسەر حیزبوڵڵای لوبنان کردووە، تاوەکو ئێستا زیاد لە 650 هاووڵاتی کوژراون و سەروو  دوو هەزاریش بریندار بوون، دەیان هەزاری دیکەش ئاوارەی سووریا و عێراق بوون.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد حەسەن، فەهەد یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان لە عەتەبەی حوسەینی ڕایگەیاند: سەرجەم شاری زیارەتکاران، مەزارگەکان، ئۆتێل و زۆربەی ماڵەکانی کەربەلا ئامادەن بۆ پێشوازی لە ئاوارە لوبنانیەکان لە ئەگەری هاتنیان بۆ عێراق.

 

ئەمەش بزانە: عەتەبەی حوسەینی لە کەربەلا لیژنەیەکی تایبەتی بۆ پێشوازیکردن لە کاروانی بریندار و ئاوارەی لوبنان پێکهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ