سزای فرۆشتنی خواردنەوە وزەبەخشەکان 5 ملیۆن دینارە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

سەرەڕای قەدەغەکردنی خواردنەوە وزەبەخشەکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە ئاشکرا لە فرۆشگا و مارکێتەکان دەفرۆشرێن.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 29-04-2024، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لیستێک ناوی زیاتر لە 30 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشی بڵاوکردەوە کە مۆڵەتیان نییە و فرۆشتنیان قەدەغەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی ڕێگریکردن تیمەکانی چاودێریی تەندروستی بەردەوام پشکنین لە بازاڕەکان دەکەن و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لەو خواردنەوانەدا گرتووە، هەر سەرپێچییەک بەدیبکرێت بە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزا بەسەر فرۆشیارەکە دەسەپێنرێت.

ئەمەش بزانە: لەڕووی تەندروستییەوە پزیشکان دەڵێن زۆر خواردنەوەی وزەبەخشەکان دەبێتە هۆی ئاڵوودەبوون و زیان بە گورچیلە دەگەیێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: