لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر سووریا پێنج کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر سووریا پێنج کەس کوژران

دیمەنی مووشەکێک لە ئاسمانی سووریا، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە بۆ ناوچەیەکی سنووریی سووریا نزیک لە لوبنان لانیکەم پێنج کەس کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بووە. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر پێگەیەکی سەربازیی  سوپای سووریا لە ناوچەی کفر یابوس لە سەر سنووری نێوان سووریا-لوبنان. 

 

زانیاریی زیاتر: هێرشەکە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو: ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵڵای لەسەر سنوور لەگەڵ ئیسرائیل بە ئامانج گرتووە کە لە ڕێگەیەوە چەک لە سووریاوە بۆ ناو لوبنان دەگوازرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەم هێرشەی ئیسرائیل بۆ ناو خاکی سووریا لە کاتێکدایە کە هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر غەززە بەردەوامە، هەروەها گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان زیاتر بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ