سوپای ئیسرائیل بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە لوبنان دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە لوبنان دەکاتە ئامانج

حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، وێنە: lorientlejour

ئاڤا نیوز

 

ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لە باشووری بەیرووت ئەنجام دەدات، میدیاكانی ئیسرائیلیش باس لەوە دەکەن: حەسەن نەسڕوڵڵا ئامانجی هێرشەكە بووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، كەمێک لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیان كردە سەر باشووری بەیرووت و دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: دانیال هاگار، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: بارەگای سەرەكی حیزبوڵڵامان لە هێرشێكی فراوانی ئاسمانیدا لە بەیرووت كردووەتە ئامانج، كە ناوەندی سەركردایەتی و كۆنتڕۆڵی حیزبوڵڵایە.

 

زانیاریی زیاتر: حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانە، ئامانجی هێرشەكەی ئیسرائیل بووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە بۆردوومانەکە حەسەن نەسڕوڵڵا بریندار بووە، بەڵام ئاژانسی تەسنیمی ئێران دەڵێت، حەسەن نەسڕوڵلا سەلامەتە و لە شوێنێکی ئارامە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەکی حیزبوڵڵا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، حەسەن نەسڕوڵڵا لە ژیاندایە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیلدا، تا ئێستا دوو کوژراو و 73 بریندار هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ