تورکیا لە وەڵامی کوژرانی سەربازێکیان هەشت گەریلای پەکەکە "دەکوژێت"

شەیری بکە لە:
دوو سەربازی تورکیا لە ناوچەی پەنجە کلیت - وێنە: AA

دوو سەربازی تورکیا لە ناوچەی پەنجە کلیت - وێنە: AA

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی لە ڕووبەڕوونەوەی سەربازانی تورکیا و چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی  (پەنجە-کلیت)ـی سنووری هەرێمی کوردستان سەربازێکی تورکیا کوژرا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا "کوژرانی" 8 گەریلای پەکەکەی ڕاگەیاند.

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە وەڵامی کوژرانی ئەو سەربازە تورکە، ئۆپەراسیۆنێکی چڕمان لە پەنجە-کلیتی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەستپێکرد و 8 گەریلای سەر بە پارتی کرێکارانمان "کوشتەوە".

 

لایەنی بەرامبەر: میدیای نزیک لە پارتی کرێکاران ڕایگەیاند: لەهێرشێکی گەریلاکان لە ناوچەی زاپی هەرێمی کوردستان، 37 سەربازی تورکیا کوژراوە و بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیرا، هەروەها "گەریلایەک شەهیدبوو". 

 

باکگراوند: درەنگانی شەوی ڕابردوو گەریلاکانی پەکەکە لە سنووری هەرێمی کوردستان سەربازێکی تورکیایان کوشت و یەکێکی دیکەیان بریندارکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ