ترەمپ هێرشی تووند دەکاتە سەر زێلینیسکی

شەیری بکە لە:
ترەمپ هێرشی تووند دەکاتە سەر زێلینیسکی

دۆناڵد ترەمپ،بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتییی ئەمریکا. وێنە؛ میدیاکانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی  ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، ئەمریکا بەردەوامە لە پێدانی ملیارەها دۆلار بە پیاوێک [ ڤلۆدیمێر زێلینیسکی] کە ڕەتیدەکاتەوە ڕێککەوتن بکات.

 

وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، لەمیانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، هێرشی کردەسەر سەر ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا  و تۆمەتباری دەکات بەوەی هیچ ڕێکەوتنێکی نەکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمب لەو کۆبوونەوە جەماوەرییەی لەگەڵ لایەنگرانیدا بۆی ڕێکخرابوو ڕایگەیاند،  'خراپترین ڕێککەوتن ' باشترە لە ئاستی ئێستای مردن و لەناوچوون لە ئۆکراینا.  

 

لەلایەکی دیکەوە: لە میانی چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ترەمپ ئاماژەی بۆ هەبوونی  "پلانێکی زۆر ورد" کرد بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ وردەکارییەک بخاتە ڕوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: