ژنێك هەڵدەكوتێتە سەر كافتریایەك بۆ ئەوەی هاوژینەكەی بكوژێت

شەیری بکە لە:
ژنێك هەڵدەكوتێتە سەر كافتریایەك بۆ ئەوەی هاوژینەكەی بكوژێت

هێزە ئەمنییەكانی بابل... سەرچاوە: میدیا عێراقیەكان

ئاڤا نيوز


لە شارۆچکەی موسەیەبی سەر بە پارێزگای بابل لە عێراق، ژنێک بەدەمانچەوە هەڵدەکوتێتە سەر  کافتریایەک و تەقە دەکات. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ڕووداوەکە بەهۆی ئەوە بووە هاوژینەکەی بەڵێنێکی پێداوە و جێبەجێی نەکردووە.


زانیاريی بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی، ژنێکی تەمەن 30 ساڵ بە دەمانچە هەڵیکوتاوەتە سەر کافتریایەک، دەستیکردووە بە تەقەکردن و بەدوای هاوسەرەکەیدا گەڕاوە بیکوژێت بەڵام لەوێ نەبووە.


زانیاريی زیاتر: خاوەنی کافتریاکە پەلاماری ژنەکەی داوەو دەمانچەکەی لێسەندووە، ئەوانەی لە کافتریاکە بوون هەڵاتوون، هاوسەری ژنەکەش لەوێ نەبووە.


هێزە ئەمنییەکان زوو گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، ژنەکەیان دەستگیر کردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هاوژینی ژنەکە بەڵێنی پێداوە شتێکی بۆ بکات بەڵام نەیکردووە، ژنەکەش لەبەرامبەردا ویستوویەتی بیکوژێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان