لە بەریتانیا 37 زیندانی بە هەڵە ئازاد دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە بەریتانیا 37 زیندانی بە هەڵە ئازاد دەکرێن

یەکێک لە زیندانییەکانی بەریتانیا

ئاڤا نیوز



 لە بەریتانیا بەهۆی هەڵەیەک لە سیستمی بەندیخانەیەک 37 زیندانی ئازاد دەکرێن.

 

چیرۆکی سەرەکیی: هەڵەکە لەناو سیستمی بەندیخانەکەوە بووە کە بووەتە هۆی ئەوەی 37 زیندانی بەهەڵە ئازاد بکرێن، 32 کەس لەو زیندانیانە گەڕێنراونەتەوە بەندیخانە، بەڵام هێشتا پێنج لەو زیندانیانەی بەهەڵە ئازادکرابوون نەگەڕێنراونەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی کە زیندانەکانی بەریتانیای گرتوەتەوە،   لە سەرەتای ئەم مانگەوە نزیکەی 1750 زیندانی لە بەندیخانەکانی بەریتانیا و وێڵز ئازاد کراون. 

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دادی بەریتانیا ڕایگەیاند:  ئۆپەراسیۆنی بەپەلەی پۆلیس بۆ گەڕاندنەوەی زیندانیە ونبووەکان دەستیپێکردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی وەزارەتی دادی بەریتانیا، هەریەکە لەو زیندانییانە ماوەی زیندانیکردنیان تەواو دەکەن ئینجا ئازاد دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: