ژێرخانی ئابووری لوبنان بەرەو داڕمان دەچێت

شەیری بکە لە:
ژێرخانی ئابووری لوبنان بەرەو داڕمان دەچێت

دۆلاری ئەمریکی و لیرەی لوبنان، وێنە: halab tv

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ پەرەسەندی گرژییەکانی نیوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل، کاریگەری بەرچاوی دروستکردووە لەسەر ژێرخانی ئابووری لوبنان.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لە خاکی لوبنان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی 558 هاووڵاتیی لوبنانی گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 835 کەسیش برینداربوون، لەوانە 50 منداڵ و 94 ژنی تێدایە، زیانی مادی زۆریش بە چەندین باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان گەیشتووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمین سەلام، وەزیری ئابووری لوبنان ڕایگەیاند: دۆخی ئابووری لوبنان “لە دۆخێکی زۆر سەخت و هەستیاردایە”، ئێستا لوبنان دەیەوێت پلانێکی بەپەلەی ئابووری جێبەجێ بکات بۆ ڕزگارکردنی وڵات لەو دۆخە ئابوورییەی تێکەوتووە، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان وڵاتەکە بەرەو دۆخێکی نادیار و سەخت هەنگاو دەنێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکی ڕایگەیاند، “ئێمە بە نیگەرانییەوە سەیری پەرەسەندنی ململانێکان دەکەین، ئەمەی ئێستا ڕوودەدات زیانێکی زۆری مرۆیی لێدەکەوێتەوە، زیان بە ژێرخانی ئابووری لوبنانیش دەگەیەنێت''. 

 

زانیاریی زیاتر: بەشێک لە وڵاتانی جیهان لە ناویاندا بەریتانیا و ئوسترالیا، داوای دەرچوونی بەپەلەی هاووڵاتییانیان کردووە لە لوبنان بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر ئەو وڵاتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ