ئوسترالیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لوبنان بەجێبهێڵن

شەیری بکە لە:
ئوسترالیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لوبنان بەجێبهێڵن

فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە لوبنان، وێنە: reuters

ئاڤا نیوز 

 

بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، ئوسترالیا پلانی ئەوەی هەیە 15 هەزار هاووڵاتی وڵاتەکەی کرد لە ڕێگەی دەریاییەوە بگوازێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند: حکومەتەکەی پلانی بەپەلەی ئامادەکردووە سەربارەت بەو دۆخەی لە لوبنان دروستبووە، ڕەنگە ڕزگارکردنی هاووڵاتییانی لە ڕێگەی دەریاوە یەکێک بێت لە بژاردەکان.

 

ئەمەش بزانە:بەهۆی ئەوەی مەترسی داخستن فرۆکەخانەی بەیرووت لە ئارادەیە و ڕەنگە سەخت بێت ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بتوانن بەیەکەوە وڵاتەکە بەجێبهێڵن، هەر لەوبارەیەوە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەگەری هێرشی زەمینی لە ئارادایە، هەر بۆیە بەشێک لە وڵاتان نیگەرانن لەو دۆخە.

 

زانیاریی زیاترپێشتریش بەریتانیا داوای لە هاووڵاتیانی کردبوو بە زووترین کات لوبنان بەجێبهێڵن.

 

لە لایەکی دیکەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: لە هەوڵێکدا بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەسەرێک بۆ دۆخی لوبنان و غەززە، کە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا هەیە، “داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەکەین بۆ ماوەی 21 ڕۆژ لە سنووری لوبنان و ئیسرائیل بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ دانوستان بکرێتەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ