دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات كە لە دوو ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە چەند شوێنێكی شارەكە سەرپێچی كراوە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 25-9-2024 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد و بەربژێر و لیست و هاوپەیمانییەكان وێنە و پۆستەرەكانیان لە زۆرینەی شەقام و شوێنە گشتییەكان داناوە و كۆمسیۆنیش دانان و هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی لە چەند شوێنێك قەدەغە كردووە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە چەند شوێنێكی سەوزایی و لەنێوان شەقامەكان، سەرپێچیی ڕێنماییەكانی بانگەشە كراوە و پۆستەی بەربژێر و لیستەكان دانراوە و هەڵواسراوە، نووسینگەی هەولێر كۆمسیۆنمان ئاگادار كردووە و ئەوانیش لەڕێگەی تیمەكانیان سەرپێچییەكان دەستنیشان و تۆمار دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە: پارێزگاری هەولێر هیوای خواست كە لەسنووری پارێزگاكە كەمترین سەرپێچیی بانگەشە تۆمار بكرێت، ڕاشیگەیاند: هەر كەسێك سەرپێچی بكات و ڕێوشوێنی پێویستی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 21 خولەک لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر گەورەترین بانکی گازپرۆمی ڕووسیا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە