ژمارەیەکی دیکەی بریندارانی لوبنان گەیشتە عێراق

شەیری بکە لە:
ژمارەیەکی دیکەی بریندارانی لوبنان گەیشتە عێراق

گواستنەوەی بریندارانی لوبنان بۆ نەخۆشخانەی زەینولعابیدین، وێنە: العراقیە

ئاڤا نیوز 

 

ژمارەیەکی دیکەی بریندارانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە لوبنان گەیشتە عێراق، بە مەبەستی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "زەینولعابیدین" لە کەربەلا.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی فراوانبوونی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان زیاتر لە 558 کوژراو و هەزار و 835 بریندار هەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زیاتر لە 50 برینداری لوبنانی لەگەڵ هاوەڵەکانیان گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و گوازرانەوە نەخۆشخانەکانی عەتەبەی حوسەینی، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 26-9-2024 ژمارەیەکی دیکەی برینداران گەیشتە عێراق.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی میدیای فەرمی عێراق بڕیارە بەشێکی دیکەی بریندارەکان بگاتە عێراق.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ