لە بەغدا 500 ملیۆن دینار لە کۆمپانیایەکی چینی دەدزرێت

شەیری بکە لە:
لە بەغدا 500 ملیۆن دینار لە کۆمپانیایەکی چینی دەدزرێت

نمایشکردنی دیناری عێراقی لە یەکێک لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک چەکدار هەڵدەکوتنە سەر بارەگای کۆمپانیایەکی چینی لە ناوچەی مەنسووری بەغدا و 500 ملیۆن دیناری عێراقی و چەکێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کادیلاکی کۆمپانیاکە دەدزن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی خۆجێی بەغدا بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لە ڕووداوێکی دزیکردن لە ناوچەی مەنسوور، لە شەقامی ئەمیرات لە بەغدا ئاگادارکرانەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیای "پور چاینا" ئەو کەلوپەلانەی لە بارەگاکە دزراون، بریتین لە بڕە پارەیەک کە بە 300 بۆ 500 ملیۆن دیناری عێراقی دەخەمڵێنرێت، لەگەڵ چەکێکی جۆری M4 و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کادیلاک.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە دووەم ڕووداوی دزیکردنە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا لە بەغدا کە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دەکرێت، ڕوویداوی یەکەمیان ڕێگری کردن بووە لە ئۆتۆمبێلی کەسێک لەسەر ڕێگای قەنات جەیش لە بەغدا، دوای ئەوەی خاوەنەکەی بەرگریی لەخۆی کردووە، چەکدارەکان تەقەیان لێ کردووە و  و بڕی 32 ملیۆن دیناری عێراقییان لێ سەندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ