لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان زیاتر لە 50 کەس کوژراون

شەیری بکە لە:
لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان زیاتر لە 50 کەس کوژراون

بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، وێنە: diakonia

ئاڤا نیوز

 

 

 

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاماری سەرەتایی هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیلی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی بەیرووت و باشووری وڵاتەکە ڕاگەیاند، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل 51 کەس کوژرا و 220 بریندار هەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، بەیانی ئەمڕۆ حیزبوڵڵا بە مووشەک سنووری ئیسرائیلی کردە ئامانج، ئیسرائیلیش لەبەرامبەردا باشووری لوبنان و هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی بەیرووتی بۆردوومان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: ناوەندی فریاکەوتنی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەی كسروانی ڕۆژهەڵاتی بەیرووت، 51 کەس کوژرا و 220 بریندار هەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، دانیال هاگار، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: تواناکانی حەماسمان لەناوبردووە و ئێستا سەرنجمان لەسەر نەهێشتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەکە و لێدانە لە توانا ستراتیژییەکانی حیزبوڵڵا کە مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست دەکەن.

 

باکگراوند: ڕۆژی هەینی 20-9-2024، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باشووری بەیرووت 37 ئەندامی حیزبوڵڵا و سەرکردەیەکی دیاری ئەم گرووپەی بە ناوی ئیبراهیم عەقیل کردە ئامانج، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 کەس کوژراون و زیاتر لە 2000 کەسیش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ