پشکی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

شەیری بکە لە:
پشکی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

دوو حاجی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەڕێکەوتنیان بۆ وڵاتی سعودیە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز 

 

تیروپشک بۆ ناوی ئەو هاووڵاتییانە کرا کە لە ساڵی 2017 و 2023 فۆڕمی چوون بۆ حەجیان پڕکردبووەوە، کە پێکهاتبوون لە 117 هەزار کەس.

 

لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیژنەیەک پێکهێنراوە لە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی دادوەران و ڕێکخەری پرۆسەکە و نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینی، تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا کە بەنیازن گەشتی حەجن بۆ ساڵی 2025.

 

شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، دەڵێت:  تیروپشکەکە بۆ ئەو هاووڵاتیانەیە بووە کە لە ساڵی 2017 و 2023 ناویان تۆمار کردووە، لە چواچێوەی یەک لیست و تیروپشک بۆ ناوەکانیان کرا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی تیروپشک بۆ ناوەکانیان کراوە پێکهاتوون لە 117 هەزار و 120 کەس، هاوکات توانراوە پشکی ئەم ساڵی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، کە دوو ساڵی ڕابردوو پشکی حاجیانی هەرێم چوار هەزار و 685 پشکمان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بووەتە پێنج هەزار و 120 پشک، لەو پشکانە ژمارەیەک پشک بۆ موڕشیدانی ئایینی و تیمی پزیشکی و کەسوکاری شەهیدان و گرووپی ئیداری سەرپەرشتی پرۆسەی حەج و شۆفێرانی پاس تەرخان دەکرێت، کە 72 پشک تەنیا بۆ شۆفێرانی پاسەکانە، بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە کە ئێمە تیروپشکیان بۆ بکەین بریتییە چوار هەزار و 513 پشک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ