قائانی داوای کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر سوودانی دەکات

شەیری بکە لە:
قائانی داوای کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر سوودانی دەکات

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران

ئاڤا نیوز


فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لە سەردانەکەی بۆ بەغدا لە هەفتەی ڕابردوودا، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و داوای لێکردوون فشارەکانی سەر سوودانی لەبارەی تۆڕە سیخوڕییەکە کەمبکەنەوە.


وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی ماوەیەکە بەهۆی تۆڕی سیخوڕیی نووسینگەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردەوامە لە ڕەخنەگرتن و فشارکردن کە هاوکاتە لەگەڵ جەنگی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی "ڕۆیتەرز" بە پشتبەستن بە حەوت سەرچاوەی جیاوازی عێراقی بڵاویکردووەتەوە: داواکەی ئیسماعیل قائانی لەپێناو سەقامگیریی عێراق بووە لەبەرئەوەی ناوچەکە گرژییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا دۆسیەی تۆڕی سیخوڕیی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناکۆکییەکی قووڵی خستە نێو سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی و محەممەد شیاع سوودانی تا ڕادەی ئەوەی نووری مالیکی سکاڵای لەسەر ئەمیان تۆمار کرد و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.)

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ