پارتی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و بەربژێرەکانی دەناسێنێت

شەیری بکە لە:
پارتی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و بەربژێرەکانی دەناسێنێت

سەرۆک بارزانی و بەشداربووانی ئاهەنگی ڕاگەیاندنی لیستی 190ی پارتی لەکاتی وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان

ئاڤا نیوز

 

بەسەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، پارتی لە مەراسیمێکدا لە هەولێر بەربژێرەکانی ناساند.

وێنە گەورەکە: پارتی دیموکراتی کوردستان بە دروشمی "ئارامی و ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری" بەفەرمی دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد و لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا لە هەولێر بەربژێرەکانی ناساند.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئاهەنگەکە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و سەرجەم بەرپرسانی باڵای پارتی بەڕێوەچوو، هەر 190 بەربژێری پارتی ناسێنران و سەرۆک بارزانیش گوتارێکی پێشکەش کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی بە لیستی ژمارە 190 بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و 190 بەربژێریشی لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن هەیە: هەولێر 64، سلێمانی 72، دهۆک 48 و هەڵەبجە 6 بەربژێر.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: