سەرۆک بارزانی: ڕۆڵ لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبینم

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی لیژنەی دارایی

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی لیژنەی دارایی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی لە پیرمام لەگەڵ شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تیشک خرایە سەر گرنگیی دانانی یاسا فیدڕاڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لە چوارچێوەی دەستوور.

 

وێنە گەورەکە: یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی بوو، پرسی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و چالاککردنەوەی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز خرایە بەرباس.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگی دانانی یاسا فیدراڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور. 

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکە جەختی کردووەتەوە کە ڕۆڵ لە چارەسەری کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا دەبینێت، هاوکات دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ ڕێکخستنی یاسای نەوت و گاز و دابەشکردنی سامانی سروشتی هەرێمی کوردستان و عێراق.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەتوان عەتوانی، دوای کۆبووەنەوەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "لیژنەی دارایی بەردەوام دەبێت لە دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنێک کە ببێتە هۆی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: