ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراندنی چوار توێژ تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
وێنەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران- ئەرشیف

وێنەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران- ئەرشیف

ئاڤا نیوز 

 

بە سەرپەشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور  بارزانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەهەمیشەیی فەرمانبەرانی گرێبەست، سێ یەکەمەکانی زانکۆ، دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەشێک لە پلەبەندی تەندروستی و پیشەیی.

 


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ  چوراشەممە 25-09-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردساتان کۆبوونەوەی هەفتانەی بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات و چوار پرس کە پەیوەستن بە ژیانی زیاتر لە 60 هەزار کەس و لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکرێن.

 

زانیاریی تایبەت: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو چوار پرسەی تاوتوێ دەکرێن پێکهاتوون لە:-

1. بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، ژمارەیان 30 هەزار کەسە.


2. دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان 10 هەزار کەس.


3. دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان هەزار و 300 کەس.


4. دامەزراندنی ئەوانەی یاسای خاوەن پیشەی پلەبەندی تەندروستی و پزیشکی دەیانگرێتەوە، نزیکەی 700 کەسن.

 

زانیاریی زیاتر: لە کۆبووەنەوەی ئەمڕۆ سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دەبێت و ڕاسپاردە و پێشنیازەکان لەبارەی ئەو دۆسیانە دەخاتەڕوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ