سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆیە زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە قوتابخانەی نەجیبەخان لە قەزای کۆیە زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا، ئەمساڵ یەک ملیۆن و 800 قوتابی بەشداری پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان لە شەش هەزار و 804 قوتابخانە دەبێت، 118 هەزار مامۆستای میلاک و 38 هەزار مامۆستای گرێبەست بەسەر ئەو ناوەندانەدا دابەشکراون.

 

لێدوانی فەرمی:  سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی "خۆشحاڵم ئەمساڵ زەنگی دەستپێکردنی قوتابخانە لێدەدەین و کۆیە لەدێر زەمانەوە مەڵبەندی زانست و پێشکەوتن بووە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قوتابخانەی نەجیبەخانی هەڵبژارد بۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن، بەهۆی ئەوەی 100 ساڵ لەمەوپێش بۆ نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزی، مەلای گەورەی کۆیە شاعیری گەورەی کورد کچەکەی نەجیبەخانی ناردە قوتابخانە، وەک ڕێچکەشکێنییەک بۆ ئەوەی کچانی دیکەش بێردرێنە بەر خوێندن.

شەیری بکە لە: