دەستەی مافی مرۆڤ: چاودێریی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەین

شەیری بکە لە:
دەستەی مافی مرۆڤ: چاودێریی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەین

بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا لە لایەنەكان دەكات، بە تەواوی ڕێز لە یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بگرن و پابەندبن و ڕێز لە بەها و ئاکارە نیشتمانییەکان بگرن.

 

وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ 25-9-2024، پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات و 20 ڕۆژ دەخایەنێت، ڕۆژی 15-10-2024 كۆتایی دێت و ڕۆژی 20-10-2024ـیش هەڵبژاردن دەکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: هیوامان وایە هێز و لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی دوور لە ناو زڕاندن و شکاندنی یەکتر هەڵمەتی بانگەشە بەڕێوەببەن و بەتەواوی ڕێز لە یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بگرن و پابەندبن و ڕێز لە بەها و ئاکارە نیشتمانییەکان بگرن.

 

لەلایەكی دیكەوە: دەستەكە ئاشكرای دەكات بە چەند تیمێكی تایبەتەوە لە سەرجەم شارەكان چاودێریی پڕۆسەكە دەكەن.

شەیری بکە لە: