گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

ئاڤا نیوز

 

کەمتر لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە دەوروبەری 75 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: لە چەند هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت بە بەردەوامی ڕووی لە دابەزین کرد و گەیشتە دەوروبەری 70 دۆلار، ئەوەش مەترسی ئەوەی دروستکردبوو حکومەتی عێراق نەتوانێت گەرەنتی دابینکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکات.

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە دەوروبەری 75 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە چەند کاتژمێری ڕابردوو نرخەکەی  2% بەرزبووەتەوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی کۆمپانیای ريستاد ئینێرجی ئەمریکی بۆ شیکاری دۆخی بازاڕەکانی جیهان، زیادبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لوبنان، ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی چین بۆ گەشەپێدانی ئابووری وڵاتەکە و داخستنی هەندێک کێڵگەی نەوتی لە ئەمریکا بەهۆی مەترسی زریانەوە، بەهۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: