سەرەداوی نوێ لەسەر كارگوزارە فلیپینییەكەی ماڵی پێشڕەو دزەیی ئاشكرا دەبێت

شەیری بکە لە:
سەرەداوی نوێ لەسەر كارگوزارە فلیپینییەكەی ماڵی پێشڕەو دزەیی ئاشكرا دەبێت

ماڵی پێشڕەو دزەیی.. وێنە محەممەد شوانی ... ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز


پشكنینی " DNA "  بۆ كوڕەكەی میشێل میندۆزا، كارگوزارە ونبووەكەی ماڵی پێشڕەو دزەیی كراوە، مانگی داهاتوو ئەنجامی پشكنینەكە دەریدەخات كە ئەو پارچانەی لە ژێر داروپەردووی ماڵەكە دۆزراونەتەوە هی میشێلن یاخود نا.


وێنە گەورەكە: مانگێك و سێ ڕۆژ بەسەر هێرشە مووشەكییەكەی ماڵی پێشڕەو دزەیی تێدەپەڕێت، تا ئێستا چارەنووسی میشێل میندۆزا دایەنەكەی ژینای كچی پێشڕەو دزەیی بە نادیاری ماوەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كوڕە گەورەكەی هاتووەتە كوردستان و پشكنینی DNA بۆكراوە.


لێدوانی فەرميی: فەلاح ئەنوەر، كونسوڵی فەخری فلیپین لە هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەنتۆنی میندۆزا، كوڕە گەورەكەی میشێل سامپڵی DNA لە هەولێر بۆ  وەرگیراوە، دوێنێ گەڕاوەتەوە فلیپین، مانگێكی دەوێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكەی دواتر ڕوون دەبێتەوە كە ئەو پارچانەی دۆزراونەتەوە هی میشێلن یان نا.


باكگراوند: كاتژمێر 11:30ی خولەكی شەوی 15-01-2024، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە مووشەك هێرشكرایە سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری دیاری شار هەولێر، بەهۆیەوە خۆی، ژینا كچە تەمەن 11 مانگەكەی، سەرمایەدارێكی هاوڕێی و كارگوزارێكی فلیپینی گیانیان لەدەستدا، شەش كەسی دیكەش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ