وێنەی سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک پێشمەرگەی ئەندامی کۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو، لقی دهۆک کرد
ئاڤا نیوز
ئەو پێشمەرگانەی لە 19ی ئەیلوولەوە لە دهۆک بە پێ بەرەوە پیرمام بەڕێکەوتن، لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازییان لێکرا، سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانی خۆی ئاڕاستەکردن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 24-9-2024، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ژمارەیەک پێشمەرگەی ئەندامی کۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو، لقی دهۆک کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: ئەو پێشمەرگانەی لە 19ی ئەیلوولەوە لە دهۆکەوە بەپێ بەڕێکەوتن، دوای پێنج ڕۆژ گەیشتنە پیرمام و لە لایەن سەرۆک بارزانی پێشوازییان لێکرا.
زانیاریی زیاتر: ئامانج لەسەردانی ئەو پێشمەرگانە، دیداری سەرۆک بارزانی و بەرز ڕاگرتنی حەوتەمین ساڵیادی ڕێفراندۆمی گەلی کوردستان و پیرۆزباییکردن بوو.
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ئەو پێشمەرگانە کرد، کە سەرەڕای دۆخی تەندروستییان، یادێکی پیرۆزی نیشتمانییان بەرز ڕاگرتووە، هاوکات ستایشی ڕۆحی فیداکارانە و نیشتمانپەروەرانەی کردن، کە لە سەنگەری پێشمەرگە ئازایانە بەرگرییان لە خاک و نیشتمان کردووە.
باکگراوند: ڕۆژی 25ی ئەیلوولی 2017 گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان کرا، تێیدا زیاتر لە 93% خەڵکی کوردستان بە ناوچە دابڕێنراوەکانیشدا دەنگیان بە (بەڵێ) بە پڕۆسەکە دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە