لوبنان ماوەی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن درێژ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
لوبنان ماوەی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن درێژ دەکاتەوە

قوبابخانەیەکی لوبنان دوای داخستی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان، وەزارەتی پەروەردەی لوبنان بریاری دا تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیەش قوتابخانە و زانکۆکان بە داخراوی بمێننەوە و پڕۆسەی خوێندن بوەستێت.

 

چیرۆکی سەرۆکی: چەند ڕۆژێکە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و بەوهۆیەوە، سەدان کەس کوژراون و هەزاران کەس بریندار بوون، تادێت دۆخەکە خراپر دەبێت؛ ئیسرائیل هەڕەشەی بەردەوامبوونی هێرشەکان دەکات و لەبەرامبەردا حیزبوڵڵا ناوە ناوە بە مووشەک ئیسرائیل بۆردوومان دەکات، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەناو هاووڵاتییانی لوبنان دروست کردووە و ترسیان هەیە دۆخەکە لە کۆترۆڵ دەربچێت و لوبنان هاوشێوی غەززە ببێتە مەیدانی جەنگ.

 

ڕاگەیێندراوی فەرمی: عەباس حەلەبی، وەزیری پەروەردەی لوبنان سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندنی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: "سەرجەم قوتابخانە گشتی و تایبەتەکان، پەیمانگە پیشەییەکان، و زانکۆکانی لوبنان تا کۆتایی هەفتە بە داخراوی دەمێننەوە". 

 

باکگراوند: لە ڕۆژی 2024-09-18، وەزارەتی پەروەردەی لوبنان لە دوای تەقینەوەی پەیجەرەکان قوتابخانەکانی تەواو لوبنانی داخستبوو. 

 


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: