لە عێراق كیلۆی گۆشتی سوور دەبێتە 25 هەزار دینار؛ لە هەرێمی کوردستان جێگیرە

شەیری بکە لە:
لە عێراق كیلۆی گۆشتی سوور دەبێتە 25 هەزار دینار؛ لە هەرێمی کوردستان جێگیرە

گۆشتی سوور.. سەرچاوەی وێنە: ئاژانسی هەواڵی عێراقی

ئاڤا نیوز


نرخی گۆشتی سوور لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە و پێشبینی دەکرێت لە مانگی ڕەمەزاندا نرخی هەر کیلۆیەک بگاتە 25 هەزار دیناری عێراقی، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت "هەوڵ دەدەن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتیی نرخەکە جێگیر بکەن".


چیرۆکی سەرەکیی: میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کردووە، نرخی گۆشتی سوور لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق لە بەرزبوونەوەدایە و تا مانگی پیرۆزی ڕەمەزان یەک کیلۆگرام دەگاتە 25 هەزار دینار.


لێدوانی فەرميی: نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بەشێوەیەکی گشتی نرخی گۆشتی سوور لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێگیرە و گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە و هەوڵیش دەدەین بە جێگیریی بمێنێتەوە.


"لە مانگی ڕەمەزان دا نرخەکە کەمێک بەرز دەبێتەوە، بەڵام هەوڵ دەدەین لەڕێگەی چاودێری بازرگانییەوە ڕێگریی لە هەلقۆستنەوە بكەین و نەهێڵین نرخەکە بەشێوەیەکی زۆر بەرز ببێتەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان