ئاڤا نیوز ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرا دەکات

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، وێنە: KRG

ئاڤا نیوز

 

دامەزراندنی چوار توێژ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت، یەکێک لەو توێژانە فەرمانبەرانی گرێبەستن و کار بۆ ئەوە دەکرێت بکرێنە هەمیشەیی، لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنیش داوایەک ئاراستەی لایەنەکان دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: سبەی چوراشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردساتان کۆبوونەوەی هەفتانەی بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات و چوار دۆسیەی گرنگ و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکات.

زانیاریی تایبەت: بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان، دامەزراندنی ئەوانەی یاسای خاوەن پیشەی پلەبەندی تەندروستی و پزیشکی دەیانگرێتەوە، ئەو دۆسیانەن تاوتوێ دەکرێن.

ژمارەکان وادەڵێن: 


فەرمانبەرانی گرێبەست: زیاتر لە 30 هەزار کەس

سێ یەکەمەکان زیاتر لە10 هەزار کەس

وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان: نزیکەی دوو هەزار کەس

 خاوەن پیشە تەندروستی و پزیشکییەکان: نزیکەی 700 کەس

ئەمەش بزانە: سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دەبێت و ڕاسپاردە و پێشنیازەکان لەبارەی ئەو دۆسیانە دەخاتەڕوو.

لەلایەکی دیکەوە: کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، فەرمانبەرانی گرێبەست لە ئێستاوە داوا دەکەن پرسەکەیان لەلایەن هیچ لیست و هاوپەیمانی و بەربژێرێکەوە نەکرێتە کەرەستەی بانگەشە و وەک خۆیان دەڵێن چارەسەرکردنی کێشەکەیان لەدەستی یەک کەسە و تەنیا گوێ لە بڕیاری ئەویش دەگرن، کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە. 

فەرمانبەرانی گرێبەست لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە بەربژێران دەکەن ڕێز  لە چاوەڕوانی و ماندووبوونیان بگیرێت، دۆسیەکەی ئەوان هی بانگەشە نییە و پێویستی بە چارەسەرە، چارەسەریش تەنیا لای سەرۆکی حکومەت دەبینن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ