فەرمانی دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان واژۆ دەکرێت

شەیری بکە لە:
فەرمانی دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان واژۆ دەکرێت

وێنەی ناوەندێکی خوێندن و کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران، گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 
 

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان واژۆ لەسەر نووسراوی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، دواتر ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەکرێت و مووچەیان بۆ دەبەسترێت. 

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 23-09-2024 نووسراوی بەگرێبەستکردنی هەزار و 300 وانەبێژ کە دەرچووی ساڵی 2023-2024ـن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وانە دەڵێنەوە، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەوانەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە، دوای ئەوەی واژۆی لەسەر دەکرێت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دراوە، بەڵام لە کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران یەکێک دەبێت لەو پرسانەی تاوتوێ دەکرێت، ئینجا واژۆ لەسەر فەرمانی دامەزراندنیان دەکرێت.


زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا فەرمانی بە گرێبەستکردنیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکرێت، بەئامانجی تەرخانی دارایی و بەستنی مووچە بۆیان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگرێبەستکردنی وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان بەگوێرەی ڕێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت، بەمشێوەیە:-

- دیبلۆمی باڵا (یەک ساڵ) و بەکالۆریۆس (پێنج ساڵ): 600 هەزار دینار.


- ماستەر، دیبلۆمی باڵا دووساڵ، بەکالۆریۆس شەش ساڵ (پسپۆڕی زانستە مرۆڤایەتییەکان): 850 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینار.


- دکتۆرا (پسپۆڕی زانستە مرۆڤایەتییەکان): یەک ملیۆن و 100 هەزار دینار بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار.

باگکراوند: هەر ئەم مانگە مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکان کە ژمارەیان 38 هەزار کەس بوو، بە گرێبەست دامەزرێنران و بڕیارە مووچەی مانگی نۆیان بەگرێبەست وەربگرن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ