یەکەم هاووڵاتی عێراقی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژرا

شەیری بکە لە:
یەکەم هاووڵاتی عێراقی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژرا

زولفەقار زرغام جبووری، ئەو هاووڵاتییە عێراقییەی ئەمڕۆ لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا لە لوبنان کوژرا

ئاڤا نیوز

 

 

یەکەم هاووڵاتی عێراقی بەهۆی گرژیی و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری لوبنان کوژرا.

 

لێدوانی فەرمی: عەمار عەلوانی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هاووڵاتییەکی عێراقی بەناوی زولفەقار زرغام جبوور،  ئەمڕۆ سێشەممە لە باشووری لوبنان لە شاری سوور "شەهید" بوو.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو کەسەی کوژراوە خەڵکی پارێزگای نەجەفە، بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ هاووڵاتییەکی دیکەی عێراق بریندار نەبووە، باڵیۆزخانەی عێراقیش سەرقاڵی گەڕاندنەوەی تەرمی هاووڵاتییەکەیە.

 

شەیری بکە لە: