"تارماییەکەی حیزبوڵڵا" لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا

شەیری بکە لە:
"تارماییەکەی حیزبوڵڵا" لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا

تەڵال حەمیە. ئەو سەرکردەیەی حیزبوڵڵا ئەمڕۆ بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیلەوە کوژرا.

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر ناوچەیەکی دەوروبەی باشووری بەیروت و میدیای ئیسرائیلیش باس لەوە دەکات لەو هێرشەدا بەرپرسی یەکەی مووشەکاکانی حیزبوڵڵا کراوەتە ئامانج.

 

وێنە گەورەکە: لە هەفتەی ڕابردووەوە ئیسرائیل ژمارەیەک سەکردەی حیزبوڵڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج کە دیارترینیان، ئیبراهیم عەقیل و تەڵال حەمیە بوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەو کەسەی کە کراوەتە ئامانج، بەرپرسی یەکەی مووشەکەکانی حیزبوڵڵا، بووە، سەرچاوە لوبنانییەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا کراوەتە ئامانج بەناوی تەڵال حەمیە.

 

لەلایەکی دیکە: میدیای سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگیی جۆری F-35 هێرشێکی ئامانجداریان لە بەیروت ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکان بخاتەڕوو.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ