ژمارەیەک ناوەندی گەشتیاریی لە ئیدارەی ڕاپەڕین دروست دەکرێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک ناوەندی گەشتیاریی لە ئیدارەی ڕاپەڕین دروست دەکرێن

ناوچەیەکی گەشتیاریی لە ئیدارەی ڕاپەرین، وێنە: KRD

ئاڤا نیوز

 

دەیان ناوەندی گەشتیاری لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دروست دەکرێن، تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا 10 ڕێستۆرانت لە سنوورەکە دروستکراوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕاپەڕێن، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەبەر کەمی ناوەندی گەشتیاری گەشتیاران کەمتر ڕوو لە سنوورەکەمان دەکات، بۆیە پلانی دروستکردنی کۆمەڵگەی گەشتیاریمان لەسنوورەکەدا هەیە، دەیان پرۆژە و داواکاری کەرتی تایبەت پێشکەش کراون تاوەکو مۆڵەتیان پێبدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: 256 ناوەندی گەشتیاری و کەپر لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین هەیە، 100  لەوان گەشتیارین، 30 سەیرانگا سەر بە ناحییەی هەڵشۆیە، 40 سەیرانگا سەر بە ناحییەی سەرکەپکانن، ئەوەشی دەمێنێنەوە سەر بە شوێنەکانی دیکەی ناوچەکەن.

 

قوڵتر: تەنیا لە ساڵی 2023دا توانراوە 10 ڕێستۆرانتی گەورە لە شوێنە گەشتیارییەکان دروست بکرێن کە پێشتر نەبووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسنووری ناحیەی سەرکەپکان و دۆڵی پڵنگان، جووتیاران بە دۆنم سەوزە دەچینن، وەک نەریتێک لەسەر شەقامەکان بە گەشتیارانی دەفرۆشن، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین داوای لە دەستەی گەشتوگوزار کردووە ئەو شوێنانە بکرێن بە گەشتوکاڵ، واتە گەشتیاری و کشتوکاڵی.

 

ئەمەش بزانە: گەشتوکاڵ، پرۆژەی بە گەشتیاریکردنی ئەو شوێنانەیە کە لە ڕووی بەرهەمهێنانی بەروبوومە کشتوکاڵییەوەکانەوە زۆر باشن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ