لە زیندانەکانی عێراق دەست بەسەر 653 مۆبایلدا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە زیندانەکانی عێراق دەست بەسەر 653 مۆبایلدا دەگیرێت

دیمەنێک لە بەندیخانەی تاخی لە بەغدا، وێنە: ئەسیۆ شەیتد پرێس

ئاڤا نیوز


دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 653 ئامێری موبایلی لەنێو زیندانەکانی عێراق ڕاگەیاند. 

 

وێنە گەورەکە: بەپێی یاساکانی عێراق، بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندی لە چاکسازییەکان قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە، جگە لەو ئامێرانەی وەزارەتی داد مۆڵەتی پێداون بۆ ئەوەی زیندانییان لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە پارێزەرەکانیان و خێزانەکانیانەوە بکەن.

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێڕاق ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی، تیمەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی چاکسازی لە بەغدا دەستیان بەسەر 653 ئامێری مۆبایل و 330 سیمکارتدا گرت. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕۆژنامەی "عالەم ئەلجەدید" : ئامێرێکی مۆبایل لە گرتووخانەکانی بەغدای پایتەخت بە نرخی سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار دەفرۆشرێت، کارتی باڵانسی 10 هەزاری بە نزیکەی 75 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی سیمکارتێک گەیشتووەتە نزیکەی 50 هەزار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: