سوودانی سێ فەرمان بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لوبنان دەردەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی سێ فەرمان بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لوبنان دەردەکات

هەزاران کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری ماڵ و حاڵیان جێدەهێڵن، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

بەهۆی فراوانبوونی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، سوودانی سێ فەرمان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی لوبنان دەردەکات و کارئاسانییان بۆ دەکات لە عێراق بمێننەوە.

وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل دەستی بەهێرشێکی چر بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان کردووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، هەزارانیش بریندار بوون و دەیان هەزارایش ئاوارە بوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی لوبنان سێ فەرمانی دەرکردووە:

یەکەم: درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هاووڵاتیانی لوبنان لە عێراق لە 30 ڕۆژەوە بۆ 60 ڕۆژ. ئەگەر هاووڵاتییەکی لوبنان سەردانی عێراق بکات پێویستە دوای 30 ڕۆژ لە عێراق دەربچێت، بەڵام ئەم مەرجە هەڵگیراوە و دەتوانن بۆ ماوەی 60 ڕۆژ بمێننەوە، ئەگەر پێویست بکات جارێکی دیکەش ئەو ماوەیە درێژ دەکرێتەوە، واتە دەبێتە 90 ڕۆژ.

دووەم: لێخۆشبوون لە سزای ئەو هاووڵاتییە لوبنانیانەی بەهۆی پێشێلکردنی خاڵی یەکەم سزای داراییان کەوتبووە سەر، واتە ئەگەر کەسێک لە ڕابردوودا 30 ڕۆژ زیاتر لە عێراق مابێتەوە و بەهۆیەوە سزادرابێت، سزاکەی لەسەر هەڵدەگیرێت.


سێیەم: پێدانی ڤیزا لە سنوورەکانی نێوان عێراق و لوبنان بە هاووڵاتیانی لوبنان دەکرێتە خۆڕایی و هیچ بڕەپارەیەک وەرناگیرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو عەلی سیتانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوای کرد هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاک و گەلی لوبنان، داواشی کرد خێرا پێداویستی مرۆیی بگەیەنن بۆ ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی ئازەرەکانیان، سوودانیش بڕیاری دا بەدەم داوایەکەی سیستانییەوە بچێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ