دادگەی سلێمانی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تۆمەتباری سەرەكیی دۆسیەی شنیار هونەر دەركرد

شەیری بکە لە:
دادگەی سلێمانی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تۆمەتباری سەرەكیی دۆسیەی شنیار هونەر دەركرد

شنیار هونەر

 ئاڤا نیوز


دۆسیەی شنیار هونەر، ئەو ژنەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە سلێمانی سووتا و دواتر هاوسەرەكەی بە سووتاندنی تۆمەتبار كرا، سەریهەڵدایەوە، پارێزەرەكەی دەڵێت "كەسوكاری قوربانیی و تۆمەتبار " تانەیان لە بڕیاری كۆتایی دادگە داوە و دادگای سلێمانیش بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تۆمەتباری سەرەكیی كەیسی شنیار هونەر دەركرد.


چیرۆكی سەرەكیی:  شنیار هونەر، ژنێكی خەڵكی سلێمانی بوو، مانگی شووباتی ساڵی 2022، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە سوتێنرا و پاش مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.دوای دەستگیركردنی هاوسەرەكەی، ژنێكی دیكەش بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پیاوەكە و هاندانی بۆ كوشتنی شنیار، دەستگیركرا.


لێدوانی فەرمیی: ئاودێر عومەر، پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای ئەوەی دادگەی تاوانەكانی سلێمانی بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەی شنیار هونەر دا كە هاوسەرەكەی تۆمەتباركرا بە سووتاندنی و سزای 20 ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەرچوو،
هەردوو لایەنی سكاڵاكار لەڕێگەی بریكارەكانیانەوە تانەیان لە بڕیارەكەدا".

 

" دوای ئەوەی دۆسیەكە چووە دادگەی پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری ئازادكردنی ئەنواری پەسەندكرد، بەڵام سەبارەت بە سزای زیندانی هەتاهەتایی تۆمەتباری سەرەكی داوای كرد سزاكەی تووند بكرێتەوە و بكرێت بە سزای لەسێدارەدان، ئەمڕۆ دادگەی دووی تاوانەكانی سلێمانی دادبینی كرد و بڕیاریدا سزای لەسێدارەدان بەسەر تۆمەتباری سەرەكییدا بسەپێنێت". ئاودێر عومەر وای گوت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: