قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت ڕاگرت

شەیری بکە لە:
قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت ڕاگرت

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی قەتەری، وێنە: samaa

ئاڤا نیوز

 

هێڵی ئاسمانی قەتەری گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت تا ڕۆژی چوارشەممە ڕاگرتووە، ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا پەرەی سەندووە، ئیسرائیل لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەچڕی بۆردومانی لوبنانی کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێڵی ئاسمانی قەتەری ڕایگەیاندووە: بەهۆی دۆخی ئێستای لوبنان، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری و  گەڕانەوەی تا ڕۆژی 25-9 بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.

 

چی ڕوویدا؟: بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ڕۆژی دووشەممە لانیکەم 492 کەس کوژراون و زیاتر لە 1200 کەسیش برینداربوون لەناو کوژراوەکانیشدا لانیکەم 35 یان منداڵ بوون.

 

باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو هێڵی ئاسمانی قەتەر بەکارهێنان و هەڵگرتنی ئامێری پەیجەر و واکی تۆکی لە گەشتەکانی بۆ بەیرووت قەدەغەکرد، دوای ئەوەی ئەو ئامێرانە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج، لە ماوەی دوو ڕۆژدا 37 کەس کوژران و هەزاران کەسیش برینداربوون.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ