نێچيرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى له‌ بەرپرسانی ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران دەكات

شەیری بکە لە:
نێچيرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى له‌ بەرپرسانی ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران دەكات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران

ئاڤا نیوز

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانەی سەردانی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ بەرپرسانی دەڤەرەكە كۆدەبێتەوە و لەبەرامبەر ئه‌و كار و خزمه‌ته‌ى کە پێشكه‌شيان كردووه‌ دەستخۆشییان لێدەكات.

 

وێنە گەورەكە: ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2024/9/23 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی كرد و لەگەڵ سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى شارەکە و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى دەڤەرەكە كۆبووه‌وه‌.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى گه‌شه‌پێدان و پێشخستنى زياترى ناوچه‌كه له‌ چه‌ندين بواری جیادا‌، ده‌ستخۆشیى له‌ سه‌رپه‌رشتيار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران كرد بۆ ئه‌و كار و خزمه‌ته‌ى کە پێشكه‌شيان كردووه‌، هه‌روه‌ها په‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنى ناوچه‌كه‌ى، به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند.

 

لەلایەكی دیكەوە: بانگه‌شه‌ى چاوه‌ڕوانكراوى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن و كاركردن بۆ سه‌رخستنى، داواى له‌ هه‌موو لايه‌ك كرد بانگه‌شه‌يه‌كى شارستانى و ئارام به‌ڕێوه‌ ببرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ