ئاسایشی هەولێر ئەو دوو کەسەی دەستگیر کرد کە سووکایەتییان بە هونەرمەندێک کرد

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر ئەو دوو کەسەی دەستگیر کرد کە سووکایەتییان بە هونەرمەندێک کرد

دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار - ئاسایشی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

دوو کەس بە تۆمەتی سووکایەتیکردنیان بە هونەرمەندێکی عەرەب، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیر دەکرێن.

 

چیڕۆکی سەرەکی: لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە لە لایەن دوو کەس سووکایەتی بە هونەرمەندێکی عەرەب بەناوی "بەسمان خەتیب" دەکرێ و ناچاری دەکەن پێڵاوەکانیان ماچ بکات، ئەم گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆی دا هێنا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەردەکەون و هێرش دەکەنە سەر هونەرمەندێک و سووکایەتی پێدەکەن، دواتر گرتەی ڤیدیۆیی لەسەر تۆمار دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاسایشی هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەردەکەوێت کە ئەم دوو تۆمەتبارە کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ هونەرمەندەکە دا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: